کوردستان

مەرجی سەرەکی کارکردن لە زاخۆ زمانی کوردییە

28-09-2026
مەرجی سەرەکی کارکردن لە زاخۆ زمانی کوردییە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەریی زاخۆ، لە چوارچێوەی گرنگیدان و پاراستنی زمانی کوردی، پێدانی مۆڵەتی کارکردنی بەستووەتەوە بە زمانی کوردی.

مەرجی سەرەکیی بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت لە زاخۆ دەست بە کارێکی نوێی بازرگانی بکات و مۆڵەتی پیویست بێت، دەبێت مەرجی زمانی کوردی جێبەجێ بکات.

بەگوێرەی ئەم رێکارە، هەر بازرگان یان کاسبکارێک داوای مۆڵەت بۆ دووکان یان پڕۆژەیەکی تایبەت بکات، ناچارە ناونیشانێکی رەسەنی کوردی بۆ شوێنەکەی هەڵبژێرێت، بە پێچەوانەوە مامەڵەکەی رەت دەکرێتەوە و مۆڵەتی پێ نادرێت.

ئەم بڕیارە ئێستا بە رێژەی 100%ـی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جێبەجێ دەکرێت، ئامانجی ئەم هەنگاوە نەهێشتنی دەستەواژە بیانییەکانە لەسەر تابلۆی کاسبکاران و پاراستنی شکۆی زمانی دایکە لە کایەی بازاڕ و بازرگانیدا.