بە هەموو، ئەنجام، لێکدانەوە، بینین، شیکاری و پێوەرەکانی ١٠٠ ساڵی رابردوو، پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکەوتووترین حیزبە لە مێژووی کورددا. لەوەتەی هەیە، یەک ستراتیژ، یەک سیاسەت، یەک ئاراستە و یەک بڕیار و یەک ئامانجی هەیە، بۆیە بەهێزتر و گەورەتر و کاریگەرتر و فراوانتر بووە.
لە بەرامبەردا، لایەنەکانی ئێمە و مانان لە هەر چوار بەشەکەی کوردستاندا، نەک گەورە نەبووین، کورە وەک خۆشمان نەماینەوە، هەر بوون بە سێ چوار باڵ و لق و حیزب و تەڕاو بەڕابوون
ئەوەی باوەڕ بەو ناکات ونکۆڵی لیدەکات، یان خۆی فریوو دەدات یان تێناگات ئەگەرنا ئەوە بەڵگەیە و باش باش سەیرکەن
حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو بە دوو باڵ.
کۆمەڵە بوو بە دوو باڵی تەڕاو بەڕا
یەکێتی بوو بە کۆمەڵێک باڵ،
ئینجا باڵەکانیشی بوون بە کۆمەڵێک لقی تەڕەو بەڕابوون.
گۆڕان بوو بە دوو سێ باڵ و بلاوبوونەوە.
حیزبی شیوعی بوو لە گیانەڵادایە.
سۆسیالیسـت بوو بە دوو باڵی دوو برا.
بزووتنەوەی ئیسلامی فاتیحە لەسەر دەخوێندرێت
کۆمەڵ بوو بە دوو باڵ
یەکگرتوو بوو بە باڵ و نیوێک.
هەڵوێست بوو بە باڵ ونیوێک.
بەرەی گەل بوو بە نیو باڵ.
زەحمەتکێشان بوون بە چارەکە باڵێک
ئایندە هەر نەما
هەسەدە هەڵوەشایەوە
پێکاکا هەر هەڵوەشاییەوە.
نەوەی نوێ کەس نازانێ ماوە یان نا.
باسی ئەو حیزبانە ناکەم کە بەس لە سەدی رابردوو هەبوون نەمان
لەو مێژووە ئەگەر سەیر بکەی، تەنها پارتی نەک وەک وەک خۆی ماوەتەوە، بگرە بووە بە سەد هێندە تەنها لە باشوری کوردستان، لە بەشەکانی دیکەش خەریکە دەبێتە حیزبی یەکەم
ئێمە ئاوا تەڕاوبەڕابووین و پارتیش بەدیارمانەوە هەر وا بەهێزتر دەبێت. ئەوە دەریدەخات کە هەموو حیزبەکانی دیکەی ئێمە مانان لەسەر بنەمایەکی لەرزۆک و بێ ستراتیژ و رقی تایبەت دروست ببوون، جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان.
کاتی خۆی پارتی لەبارزانیش قەدەغە بوو، ئیستا لە کۆشکی سپی و ئیلیزیێ وکرێملن و بەرلین و دیمەشق و بەغدا و تاران و ئەنقەرە و دوبەی و ریاز سیاسەت دەکات
سەیری پارتی بکە، نەک کادیری هەموو حیزبەکانی دیکەی تێدایە بەڵکو سەرۆکی حیزبیشی تیداییە یعنی نەک کادیرەکە حیزبەکە بەسەرۆکەوە چوەتە ناو پارتی؛ جا لەو سەری باکوور تا ئەو سەری باشور ، لەو سەری ڕۆژهەڵات تا ئەو سەری ڕۆژئاوای کوردستان.
لە کادیری پێکاکا بگرە تا دەگاتە یەکێتی، لە کۆمەڵە تا دەگاتە دیموکرات لە پاک تا دەگاتە پەژاک، لە گۆڕان تا دەگاتە هەسەدە، لە شیوعی تا دەگاتە ئیسلامییەکان لە نەوەی نوێ تا هەڵوێست.
بەڵام کادیرێکی پارتی نابینی لە ناو حیزبەکانی دیکەدا، مەگەر تاق و لۆق بەدەگمەن، ئەگەرنا بوونی نییە. واتە پارتی بردیەوە و ئێمەش هەموومان دۆڕاین!