هانا چۆمانی

دوایین بڵاوکراوەکان

5 بابەت
بیروڕا
22-09-2026

چۆن هەموومان تێکشکاین و پارتیش مایەوە؟

  بە هەموو، ئەنجام، لێکدانەوە، بینین، شیکاری و پێوەرەکانی ١٠٠ ساڵی رابردوو، پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکەوتووترین حیزبە لە مێژووی کورددا. لەوەتەی هەیە، یەک ستراتیژ، یەک سیاسەت، یەک ئاراستە و یەک بڕیار و یەک ئامانجی هەیە، بۆیە بەهێزتر و گەورەتر و کاریگەرتر و فراوانتر بووە. لە بەرامبەردا، لایەنەکانی ئێمە و مانان لە هەر چوار بەشەکەی کوردستاندا، نەک گەورە نەبووین، کورە وەک خۆشمان نەماینەوە، هەر بوون بە سێ چوار باڵ و لق و حیزب و تەڕاو بەڕابوون ئەوەی باوەڕ بەو ناکات ونکۆڵی لیدەکات، یان خۆی فریوو دەدات یان تێناگات ئەگەرنا ئەوە بەڵگەیە و باش باش سەیرکەن حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو بە دوو باڵ. کۆمەڵە بوو بە دوو باڵی تەڕاو بەڕا یەکێتی بوو بە کۆمەڵێک باڵ، ئینجا باڵەکانیشی بوون بە کۆمەڵێک لقی تەڕەو بەڕابوون. گۆڕان بوو بە دوو سێ باڵ و بلاوبوونەوە. حیزبی شیوعی بوو لە گیانەڵادایە. سۆسیالیسـت بوو بە دوو باڵی دوو برا. بزووتنەوەی ئیسلامی فاتیحە لەسەر دەخوێندرێت کۆمەڵ بوو بە دوو باڵ یەکگرتوو بوو بە باڵ و نیوێک. هەڵوێست بوو بە باڵ ونیوێک. بەرەی گەل بوو بە نیو باڵ. زەحمەتکێشان بوون بە چارەکە باڵێک ئایندە هەر نەما هەسەدە هەڵوەشایەوە پێکاکا هەر هەڵوەشاییەوە. نەوەی نوێ کەس نازانێ ماوە یان نا. باسی ئەو حیزبانە ناکەم کە بەس لە سەدی رابردوو هەبوون نەمان لەو مێژووە ئەگەر سەیر بکەی، تەنها پارتی نەک وەک وەک خۆی ماوەتەوە، بگرە بووە بە سەد هێندە تەنها لە باشوری کوردستان، لە بەشەکانی دیکەش خەریکە دەبێتە حیزبی یەکەم ئێمە ئاوا تەڕاوبەڕابووین و پارتیش بەدیارمانەوە هەر وا بەهێزتر دەبێت. ئەوە دەریدەخات کە هەموو حیزبەکانی دیکەی ئێمە مانان لەسەر بنەمایەکی لەرزۆک و بێ ستراتیژ و رقی تایبەت دروست ببوون، جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان. کاتی خۆی پارتی لەبارزانیش قەدەغە بوو، ئیستا لە کۆشکی سپی و ئیلیزیێ وکرێملن و بەرلین و دیمەشق و بەغدا و تاران و ئەنقەرە و دوبەی و ریاز سیاسەت دەکات سەیری پارتی بکە، نەک کادیری هەموو حیزبەکانی دیکەی تێدایە بەڵکو سەرۆکی حیزبیشی تیداییە یعنی نەک کادیرەکە حیزبەکە بەسەرۆکەوە چوەتە ناو پارتی؛ جا لەو سەری باکوور تا ئەو سەری باشور ، لەو سەری ڕۆژهەڵات تا ئەو سەری ڕۆژئاوای کوردستان. لە کادیری پێکاکا بگرە تا دەگاتە یەکێتی، لە کۆمەڵە تا دەگاتە دیموکرات لە پاک تا دەگاتە پەژاک، لە گۆڕان تا دەگاتە هەسەدە، لە شیوعی تا دەگاتە ئیسلامییەکان لە نەوەی نوێ تا هەڵوێست. بەڵام کادیرێکی پارتی نابینی لە ناو حیزبەکانی دیکەدا، مەگەر تاق و لۆق بەدەگمەن، ئەگەرنا بوونی نییە. واتە پارتی بردیەوە و ئێمەش هەموومان دۆڕاین!

بیروڕا
15-01-2026

یارییەکی ناشیرین و ڕێککەوتنێکی ناو زیندان!

یارییەکی ناشیرین و ڕێککەوتنێکی ناو زیندان! کارتێکی سوتاو؛ جاران پارتی و یەکێتی بوو، بەڵام ئێستا تەنیا پارتییە شاسوار عەبدولواحید، دوای ئازادکردنی بە مەرجی بوون بە پاشکۆی یەکێتی، لە پەیامەکانیدا دەریخست کە بە تەواوی تەسلیمی ئیرادەی یەکێتی بووە. لە ناو زینداندا ڕێککەوتنێکی "مردوو" کراوە، کە تەنیا مەبەست لێی ئازادبوونی بووە بەرامبەر بە ناردنی پەیامێکی توند بۆ پارتی؛ ئەگەر سەرنج بدەن، شێوازی قسەکردنی شاسوار بە تەواوی گۆڕاوە. ئەمە ڕێککەوتنێکی شاسوار و بافڵ تاڵەبانییە کە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی شاسواری دەکرد و خۆشی وایگوت یەکەمجارە دەیانەوێت پەیامێکی ڕوون بدەنە پارتی: "نەک هەر لە سەرۆککۆماری عێراق، بەڵکو لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمیشدا کێشەت بۆ دروست دەکەین." جاران بافڵ تاڵەبانی دەیگوت "شاسوار هیچ نییە"، کەچی ئێستا دەڵێت: "سەردانت دەکەین و باڵانسی هێز ڕاست دەکەینەوە!" هەروەها جاران شاسوار دەیگوت: "ئێمە لەگەڵ یەکێتی و پارتی ناچینە هیچ بەرەیەک"، بەڵام ئێستا دەڵێت: "هەمووانم قبووڵە جگە لە پارتی!"؛ ئەمەش واتا یەکێتی ئێستا هاوپەیمانیەتی. یەکێتی دەیەوێت لەسەر حیسابی یەکگرتوو، کۆمەڵ و بەرەی گەل، شەرمەزاریی شاسوار بشارێتەوە و ئەوان بخاتە مەوقیفێکی سەختەوە. سەیر لەوەدایە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ٢٠٢٤ شاسوار دەیگوت: "تەزویر نەکراوە و باشترین هەڵبژاردن بوو"، لەکاتێکدا عەلی حەمەساڵح هاواری دەکرد دەگوت دەنگمان دزراوە؛ کەچی ئێستا شاسوار دەڵێت: "دەنگمان دزراوە و تەزویر کراوە! علی حەمە ساڵح دەڵێت، باشترین هەڵبژاردن بوو  

بیروڕا
18-12-2025

شاجوانی فینلەندا و مۆدێلی سلێمانی !

لەسەر یەک جوڵە، شاجوانی فینلەندا نازناوەکەی لێوەرگیرایەوە، هەرچەندە داوای لێبوردنیشی کرد، بەڵام قبوڵنەکرا ئەی هێڤی خان بەتەمای چییە؟ هێڤی، خانمە مۆدێلی سلێمانی، کە بە دزینی فکرەی کابرای مەعرەزچی سنوری خەبات دەستی بە ئیش کرد و بەو دزییە خۆی دەوڵەمەند کرد، ئێستا ئاڵای کوردستانی خستوەتە ژێر قاچەکانی و قۆندرەی پاژنە بەرز! لەسەر ئەو رەفتارە، ئەو خانمە مۆدێلە، پێویستە داوای لێبوردن بکات، ئەگەرنا دەبێت لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت، چونکە ئەو کەسێکی ئاسایی نیە. یاخود لانی کەم دەبێت، لەلایەن خەڵکی کوردپەروەر، کۆمپانیا و میدیا نیشتیمانییەکان، بایکۆت بکرێت بۆ ئەوەی ببێتە وانە . شاجوانی فینلەندا لەو رۆژانە سارا دزافسی هەڵگری نازناوی شاجوانی فینلەندا، وێنەی لەگەڵ خانمە هاوڕێیەکی چینی بڵاو کردەوە، سارا لە وێنەکە چاوی ڕاکێشابوو و لاری کردبوو نووسیبووی: " کاتێ لەگەڵ کەسێکی چینی نان دەخۆم". ئەو کارەی سارا وەک سوکایەتی بینرا و لیژنەی هەڵبژاردنی شاجوانی فینلەندا،: بەتۆمەتی سوکایەتی و رەگەز پەرستی نازناوەکەیان لێوەرگرتەوە. هەرچەندە سارا داوای لێبوردنی کرد و گوتی: کچەکە هاوڕێیەتی, جوڵەکە تەنها بۆخۆشی بووە و هیچ مەبەستێکی نەبووە، بەڵام قبوڵنەکرا و نازناوەکەیان لێوەرگرتەوە(وێنەکە لە کۆمێنتە) پاشان سەرۆک وەزیرانی فینلاند، داوای لێبوردنی لە وڵاتانی ئاسیا کرد و ناوی نا ئابڕووچوونی "چاو لار" گوتی: شەرمەزارین و ببورن بۆیە دوای سزادانی خانمە مۆدێل هێڤی، ئیشی موحافیزی سلێمانییە داوای لێبوردن لە کورد و کوردستانیان بکات    

بیروڕا
14-11-2025

دیسان بەرامبەر پارتی دۆڕاین

کارتی تەزویریشمان لەدەست سوتا دیسان بەرامبەر پارتی دۆڕاینبۆچی دەنگەکانی پارتی هەر زیاد دەکات؟ پارتی هەموو کارتەکانی لە دەستمان سوتاند، کارتی بەهانەی تەزویری دەنگدەری سوری، ئێرانی و تورکیشی لە دەست تۆپاندین ئێستا بەناچاری دەبێت بڵێین، پارتی هەر وا گەورە دەبێت و دەنگەکانی هەڵدەکشێت، ئێمە هەروا دەپوکێینەوە هۆکارەکەش ئەوەیە خەڵک رۆژ بەرۆژ متمانەی بە قسەکانی ئێمە نامێنێت و متمانە بە کردارەکانی پارتی دەکەن، ئێمەش هەرد ەبێت بڵێن ئەو نانە بەو دۆشاوەی بۆچی دەنگەکانی پارتی زیاد دەکات؟ ئێمە ساڵانی پێشوو، هەرگیز نەماندەهێشت، پارتی تامی سەرکەوتنەکانی بکات، ئەگەر ٥ ملیۆن دەنگیشی هێنابواییە، دەمانگوت تەزویرە و خۆشیەکەیان لێتێکدەچوو، بەڵام لە دوای ساڵی ٢٠٢٤ و هەڵپە هەڵپی سیاسیە کورتبینەکان، بە هات و هاواری جیاحیا و گۆڕینی سسیتەمی هەڵبژاردنی هەرێم، پاککردنەوەی لیستی دەنگدەران و سەرپەرشتی کردنی هەڵبژاردنی کوردستان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئێمەی بەدۆڕاندا و دەمی بەستینئێستا هیچ بەهانەمان نەما کە بڵێین دەنگەکانی پارتی تەزویرن ئەوەش هەڵەیەکی دیکەی ئێمەی بەرەی دژە پارتی بوو کە کارتەکەنمان یەک بەدوای یەک سوتاند، لە کۆتاییش بۆ خەڵک، ئێمە و عێراق دەرەکەوت، دەنگەکانی پارتی پاک وبێگەردن و کەس ناتوانێت رەخنەی بکات، لەکاتێک پێشتر بە نوێنەرانی وڵاتان وباڵیۆز و کونسوڵەکانمان دەگوت: دەنگەکانی پارتی تەزویرن، یان وەک رێواس فایق دەیگوت: زۆرینەی موزەیەف. ئایا هۆکاری زیادبوونی دەنگەکانی پارتی چیە؟لە جیهان بەگشتی، خەڵک دوو شتی بەلاوە گرنگە، ئەمنیەت و خزمەتگوزاری، لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی وڵاتانی ئەوروپا یەک خاڵ زۆر زەق دەکرێتەوە، (ئەمنیەت) دەڵێن: پەنابەران ئەمنیتیان تێکداوە، ترسیان بڵاوکردۆتەوە و خەڵکەکەمان دەترسێت و هەست بەئارامی ناکەن. واتا بۆ ئەوان ئەمنیەت لە هەموو شت گرنگترە لەکاتێک ئازادیان هەیە، ژیانیان کاملە و موچەشیان هەیە، بەڵام ئەمنیەت گرنگترین خاڵە، ئێ پارتیش لە هەولێر و دهۆک ئەوەی کردوە، خەڵکیش ئەوەیان بەلاوە گرنگە نەک قسە و رەخنەی ئێمەی دژە پارتی. هەروەها خاڵێکی دیکە، خەڵک قەناعەتێکی بۆ دروستبووە، دەڵێن: پارتی خزمەت دەکات، کاردەکات، پڕۆژە دەکات، لەناو دونیایەک گەمارۆی سیاسی و قەیرانی دارایی پارتی سنوری هەولێر و دهۆکی کردووە بە ناوچەیەک کە لە ئێران، عێراق و سوریا تەنانەت ئوردەن پێشکەوتووترە و تەنانەت لە هەندێک پڕۆژەدا لە پێش هەندێک وڵاتی ئەوروپایە ئێمەی بەرەی دژە پارتی، لەرابردوو خەڵکی کوردستانمان ماندوو کرد بە قسە، بە رەخنە، بە هاتوو هاوار، بەڵام نەمانتوانی پارتی رابگرین، خەڵکەکە دژی پارتی هانبدەین و رێگری بکەین ببێت بە زۆرینە! نەک نەماتتوانی پارتی رابگرین، بەڵکو ئێستا بەهەموومان هێندەی پارتی نابین هاوکات لە کابینەی نۆ، مسرور بارزانی، لەماوەی ٦ ساڵی رابردوو نەک تەنها ئەمنیەت، ئارامی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت سنوری هەولێر و دهۆکی بردە قۆناغێکی دیکە، بە پڕۆژەی خزمەتگوزاری، ئاوەدانکردنەوە، ژێرخانی وڵات و پڕۆژەی ستراتیژی دورمەودوا بەتایبەت لەبواری سیستەمی بانکی، ئاو و ئاوەڕۆ، پۆند و بەنداو، رێگاوبان و تەندروستی، هەرئەوەش پارتی گەیاندە ئەو ئاستەی نەک لە کوردستان لە عێراقیش ببێتە حیزبی یەکەم ئەو هەولێرەی ئێمە پێمان دەگوت: گوندێکی گەورە ئێستا بووە بە شارێکی پێشکەوتووی گەورەی بازرگانی و سیاسی لە ناوچەکە ئێمەش هەر خەریکی بەیت وبالۆرە بووین و دەبێت هەڕ بڵێین روخانی پارتی نزیکە .  

بیروڕا
08-03-2025

باشە ئەوانەی ھەولێر و سوید بۆ؟

نزیکەی هەفتەیەکە رۆژنامەنوس بەشدار بازیانی لە سلێمانی لەلایەن گروپێکی میلیشیایی لە یاسا دەرچووی یەکێتی کە ئێستا سەربە حە.شدی شە.عبین رفێندراوە و چارەنوسی نادیارە   ئەوەی دەزانین کە لە سلێمانی کەس ناوێرێت قسەبکات یان نارەزایەتی دەربڕێت رێک دەڵێی کۆریای باکورە   بەڵام لەوە تێناگەین و نیشانەی پرسیاری هەیە، چالاکوان و دەزگا و رێکخراوەکانی هەولێر کە بەردەوام هات و هاوار دەکەن لەسەر ئازادی، باشە بۆ قسەیەک ناکەن سەیر و عەجایبە؟!   کەواتە دەرکەوت ئەوانی هەولێریش پارە لە نوسینگەی بافڵ جەلال حیسامەدین وەردەگرن   ئەی ئەو بەناو چالاکوانانەی سوید و بەلجیکا و ئەڵمانیا بۆ قسە ناکەن ؟؟   سبەش پێتان دەڵێم بەشدار چۆن رفێندراوە؟! کێ رفاندوویەتی و لەسەر داوای کێ و کێ بووە؟!