کوردستان

تیروپشکی ناوی حاجییان دەست پێدەکات

20-09-2026
تیروپشکی ناوی حاجییان دەست پێدەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پرۆسەی ئەنجامدانی تیروپشکی ناوی حاجییان بە ئەگەرێکی زۆر لە هەفتەی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت و ناچێتە مانگی داهاتوو ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی هەندێک کێشەی داتا و تەکنیکی دواکەوتبوو.

بەپێی زانیاری سەرچاوەیەک: لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا پڕۆسەکە یەکلا دەبێتەوە. بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ، زیاتر لە 116 هەزار هاووڵاتی ناوی خۆیان تۆمار کردووە. 

ئەمساڵ بەهۆی زۆریی رێژەی خوازیاران، پڕۆسەی ناونووسین و تیرووپشکەکە بە سیستمێکی پێشکەوتووی ئەلیکترۆنی بەڕێوە دەچێت، تاوەکو بە شێوەیەکی دادپەروەرانە ناوی حاجییان دیاری بکرێت.

هەروەها ئەمساڵ پێنج هه‌زار و 120 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی وڵاتی سعوودییەیان کردووە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج، کە دوو هەزار و 368 ئافرەت و دوو هەزار و 752 پیاون.