کوردستان

کۆبوونەوەیەکی گرینگ لە پیرمام دەکرێت

12-09-2026
کۆبوونەوەیەکی گرینگ لە پیرمام دەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

شاندی باڵای دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا، لە پیرمام لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی پارتی و فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەرییەکان، کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 12ـی ئەیلوولی 2026، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، شاندی باڵای دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا، لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی پارتی و فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.

 لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندەکەی حکوومەت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی عێراق لەبارەی پشکیت هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2027، ماف و شایستە داراییەکانی فەرمانبەران و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکرێن. 

ئەمە لە کاتێکدایە، سێشەممەی رابردوو، 08ـی ئەیلوول، شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و رۆژی چوارشەممە، 09ـی ئەیلوول، لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوت و پلاندانانی عێراق کۆبووەوە.  

سەردانی شاندەکە بۆ بەشداریکردنی راستەوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە لە ئامادەکردنی رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵ بۆ ساڵی 2027 و جێگیرکردنی پشک و شایستە دەستووری و داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاساکەدا.