تەقینەوەیەک لە گەوڕێک لە نزیک گوندی کانی ماران لە سنووری هەڵەبجە روویدا. پۆلیس دەڵێ، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاکام قوتبەدین، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: "لە تەقینەوەکەدا دوو کەس کەوتوونەتە ژێر دار و بنمیچی گەوڕەکەوە و گیانیان لەدەستداوە".
گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد، نازانن بریندار هەیە یان نا؛ گوتیشی: "نازانین تەقینەوەکە بەهۆی چی مادەیەکەوە بووە".
هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستیپێکردووە.