سوپای پاسداران هۆشدارییەکی توند دەداتە ئەمریکا و ڕایگەیاند هەر دەستدرێژییەکی سەربازی بۆ سەر دوورگەی لارک، کاردانەوەی توند و تێچوویەکی قورسی ئابووری و سەربازی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
درەنگانی شەوی ڕابردوو، ئەمریکا لەڕێگەی درۆنە هێرشی کردە سەر دوورگەی لارک لە ئێران، بەهۆیەوە دوو سەکۆی مووشەکی لەناوبران، دوو کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
حوسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسداران، لە بڵاوکراوەیەک لە ئێکس ڕایگەیاند، کردەوەی دوژمن لە ناوچەکەدا هەڵەیەکی ستراتیژی و کوشندە بووە و هاوسەنگییەکان دەگۆڕێت.
٠ بەرپرسانی ئەو هێرشانە باجی قورسی ئەو هەڵسوکەوتە هەڵەیەیان لە ڕووی ئابووری و سەربازیشدا دەدەنەوە.