کوردستان

هەورە برووسەکە لە 30 سەر مەڕی و شوانێکی دا

30-08-2026
هەورە برووسەکە لە 30 سەر مەڕی و شوانێکی دا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەنتەری ناحیەی چوارقوڕنە، هەورە برووسکە لە مێگەلە مەڕێکی دا و بەو هۆیەوە نزیکەی 30 سەر مەڕ مرداربوون و شوانەکەش بریندار بوو.

رۆژی یەکشەممە، 30ـی ئابی 2026، دکتۆر زانا رەسوڵ، بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە رایگەیاند: "هەورە برووسەکە لە سەنتەری چوارقوڕنە لە مەڕ و ماڵاتی داوە، نزیکەی 30 سەر مەڕ مرداربوون و شوانەکەشی بریندار بوو."

سەبارەت بە دۆخی تەندروستی شوانەکە، بەڕێوەبەری ناحیەکە ئاماژەی بەوە کرد: "شوانەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارسەری پێویستی بۆ کراوە."

رووداوەکە لە نزیک بەنزینخانەیەک لە رۆژئاوای ناحیەی چوارقوڕنە روویداوە. زانا رەسوڵ گوتیشی: "ئێستا تیمەکانی شارەوانی خەریکی کۆکردنەوەی پاشماوەی مەڕ و ماڵاتە مرداربووەکانن بۆ ئەوەی ناوچەکە پاکبکەنەوە."

لەبارەی دۆخی کەشوهەوای ناوچەکە لە کاتی رووداوەکەدا، بەڕێوەبەری ناحیەکە روونی کردەوە: "بارانێکی وا نەبوو، تەنیا نمەباران بوو، بەڵام هەورە برووسەیەکی بەهێز ئەم ئێوارەیە ناوچەکەمانی گرتبووەوە."