ئابووری

500 ملیۆن دۆلار گەیشت

06-08-2026
500 ملیۆن دۆلار گەیشت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بڕی 500 ملیۆن دۆلاری کاش لە بانکی فیدراڵیی ئەمریکاوە گەیشتە عێراق، کە تایبەتە بە پشکی فرۆشتنی نەوتی عێراق و بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی گەشتیاران و مووچە بەکاردەهێنرێت.

 سەرچاوەیەکی بەرپرس بە میدیا فەرمییەکانی عێراقی ڕاگەیاند، وەجبەیەکی نوێی پارە بە دۆلاری کاش لە ئەمریکاوە گەیشتووەتە عێراق. بانکی فیدراڵیی ئەمریکا ئەم بڕە پارەیەی کە 500 ملیۆن دۆلارە بۆ بانکی ناوەندیی عێراق ناردووە.

ئەم بڕە پارەیە پشکی فرۆشتنی نەوتی عێراقە کە لە بانکی فیدراڵیی ئەمریکا هەڵدەگیرێت و بە شێوەی مانگانە دەگاتە دەستی عێراق. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، ئەم پارەیە بە ڕەزامەندیی بانکی ناوەندیی عێراق، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی گەشتیاران و ئەنجامدانی حەواڵە دەرەکییەکان بەکاردەهێنرێت.

 لە بەرامبەر فرۆشتن و بەکارهێنانی ئەم بڕە دۆلارەدا، حکومەتی عێراق نزیکەی 700 ملیار دیناری دەست دەکەوێت. ئەم بڕە پارەیەش دەبێتە نەختینەیەکی باش بۆ یارمەتیدان لە دابینکردنی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی کە تاوەکوو ئێستا مووچەی ئەم مانگەیان وەرنەگرتووە.