کوردستان

حکومەتی هەرێمی کوردستان: گرێبەستەکە بێ ڕەزامەندیی ئێمەیە و ڕەتی دەکەینەوە

06-08-2026
حکومەتی هەرێمی کوردستان: گرێبەستەکە بێ ڕەزامەندیی ئێمەیە و ڕەتی دەکەینەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری تاکلایەنەی هەردوو کۆمپانیای دانا غاز و کرێسنت پترۆلیۆم بۆ ناردنی غازی کۆرمۆر بۆ بەغدا ڕەتدەکاتەوە و بە پێشێلکردنی گرێبەستەکانی ناو دەبات، هاوکات ئامادەکاری بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی دەکات.

لە 4ـی ئابی 2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن هەردوو کۆمپانیای کرێسنت پترۆلیۆم و دانا غاز، کە کارپێکەری هاوبەشی کێڵگەی کۆرمۆرن، ئاگادار کرایەوە کە دەستیان کردووە بە دابینکردنی غازی سرووشتی بۆ وەزارەتی کارەبای عێراق.

 حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت کە ئەم ئاگادارکردنەوەیەی تەنیا لە کاتی ڕاگەیاندنی فەرمیی کۆمپانیاکاندا پێگەیشتووە و ئەم بڕیارە بەبێ ڕەزامەندیی ئەوان دراوە.

هەر لەڕاگەیێنراوەکەدا باسیش لەوەکراوە؛ نە ڕەزامەندیمان دەربڕیوە و نە ڕێگەمان بەم هەنگاوە داوە، هەر ئاماژەیەک بەوەی کە پشتیوانیمان لە بڕیارە تاکلایەنانەکەی کارپێکەرەکان کردبێت، ناڕاست و چەواشەکارانەیە.