ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە رووداوێکی هاتووچۆ 10 کەس دەبنە قوربانی

02-08-2026
لە رووداوێکی هاتووچۆ 10 کەس دەبنە قوربانی
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لە پارێزگای واست، بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی بچووک و پاسێکی زیارەتکارانەوە، 10 کەس بوونە قوربانی کە یەکێکیان ئەفسەرێکی باڵایە.

لەسەر ڕێگەی خێرای نزیک قەزای عەزیزیە لە پارێزگای واست، پێکدادانێکی سەخت لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بچووک و پاسێکی گواستنەوەی زیارەتکاران ڕووی دا. لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا، سێ کەس گیانیان لەدەست دا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

 بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ میدیاکانی عێراق، ڕووداوەکە قوربانیی لێ کەوتووەتەوە و لەنێو ئەو سێ کەسەی کە گیانیان لەدەست داوە، ئەفسەرێک بە پلەی عەقید بوونی هەیە.

دوای ڕووداوەکە، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و تەرمی قوربانییەکانیان بۆ پزیشکی داد گواستووەتەوە، هەروەها بریندارەکانیش بۆ پشکنین و وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی نزیک کراون.