کوردستان

هاوڵاتییەک بەر مین دەکەوێت و گومانی ئەوە دەکرێت قاچێکی لەدەستدابێت

09-06-2026
هاوڵاتییەک بەر مین دەکەوێت و گومانی ئەوە دەکرێت قاچێکی لەدەستدابێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە سنووری شارۆچکەی چۆمان، بەهۆی تەقینەوەی مین هاووڵاتییەک بە سەختی بریندار بووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە

ئەمڕۆ سێشەممە، محەممەد جەبار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چۆمان حاڵەتێکی بەر مین کەوتنی ڕاگەیاند: "ئاگادارکراینەوە هاووڵاتییەکی دانیشتووی شارۆچکەی حاجی ئۆمەران بە ناوی (ڕەحیم وسو)، لە کوێستانەکانی سنوورەکە مین پێیدا تەقیوەتەوە. دەستبەجێ تیمی تەندروستیی بنکەی حاجی ئۆمەرانمان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کردووە."

محەمەد جەبار دەشڵێت، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، گومان دەکرێت قاچێکی لەدەستدابێت، بێگومان ئێمە لە نەخۆشخانە هەموو ئامادەکارییەکی پێویستمان لە رووی پزیشک و پێداویستی تەندروستییەوە کردووە بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکە."