کوردستان

بەم زووانە زەویی فەرمانبەران تاپۆ دەکرێت

02-06-2026
بەم زووانە زەویی فەرمانبەران تاپۆ دەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆکی شارەوانیی بەحرکە دەڵێت "بەم زووانە دەست دەکرێت بە تاپۆکردنی زەویی فەرمانبەران

سەرۆکایەتی شارەوانی ڕایدەگەیەنێت "قۆناغەکانی ئامادەکاری بۆ تاپۆکردنی ئەو زەویانەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراون باش ڕۆیشتووە و بەمنزیکانە بەشێوەیەکی فەرمی ڕادەگەیەنرێت بۆ ئەوەی فەرمانبەران دەست بە مامەڵەکانیان بکەن.

لەبارەی ئەو پێویستییانەی ماون و خەریکی تەواوکردنین، هەروەها ئەو ڕێکارانەی کە پێویستن بۆ مامەڵە، ئاماژە بە چەند خاڵێک دەکات:

رێکار و پێداویستییەکانی مامەڵەی تاپۆکردن:

پێشکەشکردنی کارتی نیشتمانی (بۆ فەرمانبەر و هاوسەرەکەی) لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی شوێنی کار.

پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت لە شارەوانیی بەحرکە و ناردنی بۆ شارەوانیی هەولێر بەمەبەستی وردبینی.

بەدواداچوون لەگەڵ گشت قەزا و شارەدێیەکان دەکرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی فەرمانبەرەکە پێشتر سوودمەند نەبووە.

دوای دڵنیابوونەوە و تەواوبوونی وردبینییەکان، کارتی زەوییەکەی (کە ڕووبەرەکەی ٢٠٠ مەترە) پێدەدرێت و قۆناغی تاپۆکردن دەستپێدەکات.

پێدانی زەویی بە فەرمانبەران، لە چوارچێوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێکرا. هەر فەرمانبەڕێک دوای ئەوەی مەرجەکانی وەرگرتن و سوودمەندبوون گرتییەوە، پارچە زەویی 200 مەتری پێدرا.