کوردستان

پەیامێک لە وەزارەتی ناوخۆوە؛ شوێنەکانتان دادەخرێت

03-05-2026
پەیامێک لە وەزارەتی ناوخۆوە؛ شوێنەکانتان دادەخرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

​وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە و ئاگاداری ئەو کەسانەوە دەکاتەوە کە لە بواری دراوە ئەلیکترۆنییەکانی وەک USDT و بازرگانیی فۆڕێکسدا کار دەکەن.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ:

ئاگاداری هاووڵاتییانی ئازیز دەکەینەوە، کە لەبەر ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراقی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، وە بەهۆی نەبوونی چوارچێوەیەکی یاسایی کە ماف و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییان بپارێزێت؛ لەبەرئەوەی هیچ کۆمپانیایەک لە بواری دراوە ئەلیکترۆنییەکان وەک (USDT) و بازرگانیی فۆڕێکس لە هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ مۆڵەتی فەرمیی نییە.

​بەپێی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان، هەموو جۆرە مامەڵەیەک لەم بوارانەدا قەدەغەیە، بۆیە هەر کەس و گروپێک لەژێر ناوی کۆمپانیادا لەم بوارەدا کار بکات، شوێنەکەی دادەخرێت و ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە.

​داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بۆ پاراستنی سەرمایەکانیان لەم جۆرە مامەڵانە دوور بکەونەوە، وە هەر کەسێک مافێکی لای ئەو لایەنانە هەیە کە پێشتر ئەم کارانەیان کردووە، با هەوڵی وەرگرتنەوەی بدات.