کوردستان

مەسرور بارزانی: جەژن ببێتە مایەی شادی و ئارامی و کۆتاییهاتنی شەڕ 

19-03-2026
مەسرور بارزانی: جەژن ببێتە مایەی شادی و ئارامی و کۆتاییهاتنی شەڕ 
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: جەژن ببێتە مایەی شادی، ئارامی و کۆتاییهاتنی شەڕ و گرژی لە ناوچەکە و جیهان.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیران:

بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. ئومێدەوارم خوای گەورە و میهرەبان، ڕۆژوو و خواپەرستیی هەموو لایەکی قبوڵ کردبێت و جەژن ببێتە مایەی شادی و ئارامی و کۆتاییهاتنی شەڕ و گرژی لە ناوچەکە و جیهان.

جەژنی ڕەمەزان لە هەمووان پیرۆز بێت و خودای مەزن كوردستان بپارێزێت.