کوردستان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە

14-02-2026
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.

 بەپێی زانیارییەکان، هەردوولا باسی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایان لەگەڵ واشنتن کردووە و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

هەروەها هەردوولا باسی دۆخی سووریا و رۆژئاوای کوردستانیان کردووە.