ئەمڕۆ سێشەممە، 10ی شوباتی 2026، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، دەستپێکردنی گشتگیری پلاتفۆرمی "e-Psûle" (ئی-پسوولە) ڕاگەیەندرا، کە سیستەمێکی نیشتمانیی یەکگرتووە بۆ پێدانی پسوولە حکومییەکان بە شێوەی دیجیتاڵی.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند:
ئەم پلاتفۆرمە بە فەرمی لەلایەن بانکى ناوەندیی عێراقەوە پەسەند کراوە؛ ئەم هەنگاوە وێستگەیەکی گرنگ و چارەنووسسازە لە چوارچێوەی ستراتیجی حکومەت بۆ وەرچەرخانی دیجیتاڵی، کە کۆتایی بە دەیان ساڵ لە كاركردن بە مامەڵەی نەختی (کاش) و ڕۆتینی کاغەزی دەهێنێت.
ئەم پلاتفۆرمە نوێیە، ڕێگە بە هاووڵاتییان دەدات لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی كوردستان، پسوولە حکومییەکان – کە سەرەتا بە پسووڵەی کارەبا دەست پێدەکات – لە هەر کاتێکدا (بە شێوەی 24 كاتژمێری) و لە هەر شوێنێک بن، بەكار بهێنن، بەبێ ئەوەی پێویست بە سەردانکردنی فەرمانگە حکومییەکان و نۆرەگرتن بکات.
بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکە بێبەرامبەرە و هاووڵاتی هیچ تێچوویەکی زیادە (عمولە) لە کاتی پارەدان لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکە یان لە ڕێگەی هاوبەشە ڕێگەپێدراوەکانەوە لەئەستۆ ناگرێت.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئی پسوولە "e-Psûle":