پاش ئەوەی پێناسی گومرگی بووە هۆی نیگەرانی بازرگانان، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بە نووسراوێکی فەرمی سێ پێشنیازی ئاراستەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە.
پێشنیازەکان چین؟
ڕاگرتنی کاتی:جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەرزیرانی عێراق (957) بۆ ماوەی 90 ڕۆژ دوابخرێت، تاوەکو پێداچوونەوەی وردی بۆ دەکرێت.
کەمکردنەوەی نرخ: ڕێژەی گومرگی بەشێک لە کاڵا هاوردەکراوەکان زیاد کراوە کە هەندێکیان گەیشتوونەتە 30%.
پشتیوانیی ژینگەیی: گومرگی ئۆتۆمبێلی هایبرید لە 15%ـەوە کەم بکرێتەوە بۆ 5% ، ئەمەش بە مەبەستی هاندانی هاووڵاتیانە تاوەکو ڕوو لە کڕینی ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلانە بکەن.
هۆکاری ئەم هەنگاوە چییە؟
ئەم پێشنیازانە دوای ئەوە دین کە پەرلەمانی عێراق لە ڕۆژانی 10 و 11ـی کانوونی دووەم، میوانداریی سەرۆکى دەستەى دەروازە سنوورییەکان و بەڕێوەبەرى گشتیى گومرگی کرد.
چاوەڕێی چی دەکرێت؟
بڕیارە سبەی سێشەممە 10ی شوباتی 2026، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە و تاوتوێی جێبەجێکردنی 6 بڕیار بکات، لە 2025 و 2026 لەپێناو زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجی دەرکراون.