کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ کارکردن بە نووسراوی OPVI ڕاگرت و ڕێنمایی نوێ دەداتە شۆفێران

08-02-2026
وەزارەتی ناوخۆ کارکردن بە نووسراوی OPVI ڕاگرت و ڕێنمایی نوێ دەداتە شۆفێران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە ئەو نووسراوەی تایبەت بوو بە (OPVI) بە فەرمی کێشراوەتەوە و لەمەودوا کاری پێناکرێت.

بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کرد، کە هەرچەندە بڕیارەکە هەڵوەشاوەتەوە، بەڵام پێویستە هاووڵاتییان و شۆفێران بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان و سەرنشینەکانیان، بە شێوەیەکی بەردەوام و ساڵانە پشکنینی توندوتۆڵی (هەزە) بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان بکەن.

جەختیشی کردەوە کە پابەندبوون بە پشکنینی تەکنیکی ئۆتۆمبێل، گرنگترین هەنگاوە بۆ ڕێگریکردن لە ڕووداوە نەخوازراوەکانی هاتووچۆ و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان.