کوردستان

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان کۆبووەوە

05-02-2026
مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان کۆبووەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ پێنجشەممە 05-02-2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەریمی کوردستان، لە دوبەی لەگەڵ محەمەد قرقاوی، سەرۆکی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان و وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات كۆبووەوە.

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی سەرکەوتنی لوتکەکەکەی لە محەمەد قرقاوی کرد کە ئەمڕۆ بووەتە یەکێک لە گرنگترین کۆنفرانس و لوتکەکانی ناوچەکە و جیهان.

هەروەها سوپاسی هاریکاری و پشتیوانیی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی کرد، کە نموونەیەکی پێشکەوتوو و گەشەسەندووی ئابووری و حوکمڕانییە.

وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات، سوپاسی بەشداری و ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی لە لوتکەکە کرد و جەختی لە بەردەوامبوونی پشتیوانی و هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان کردەوە. 

لەم ڕووەوە ئاماژە بە پلاتفۆرمی یاسایی درا کە بڕیارە لەم نزیکانەدا، بکەوێتە بواری جێبەجێکردن، کە بەشێکە لە بڕگەکانی ئەو یاداشتی لەیەکتێگەیشتنەی کە لەنێوان هەردوولادا واژۆ کراوە.