کوردستان

چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمارەوە بڕیاری خۆی دەدات

04-02-2026
چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمارەوە بڕیاری خۆی دەدات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وا بڕیارە چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببێتەوە و لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و وادەی هەڵبژاردنی لە پەرلەمانەوە بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 04-02-2026، عەلی کینانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی ئەبشیر یا عێراق کە بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە: بڕیارە ئەمڕۆ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببنەوە و تاوتوێی دەرئەنجام، پێشنازەکانی سەردانی ئەو شاندە بکەن بەر لە دوو ڕۆژ سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

عەلی کینانی وتیشی: "هەر لەم کۆبوونەوەیەدا هەوڵ دەدرێت کۆتا وادە بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار دابنرێت کە لە دوو ڕۆژ تێپەڕ نەکات."