کوردستان

پەیوەندییەکەی نێوان سەرۆک بارزانی و مەزلووم عەبدی

01-02-2026
پەیوەندییەکەی نێوان سەرۆک بارزانی و مەزلووم عەبدی
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات

ڕۆژی یەکشەممە 1ی شوباتی 2026، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز مەزلووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەنجام درا.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لە دوایین پێشهاتەکای سووریا و هەنگاوەکانی جێبەجێبوونی ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات كرا. هەروەها جەخت لە چارەسەربوونی کێشە و گرفتەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا كرایەوە.