ئهمڕۆ 1ی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له پرێس كۆنفڕانسێكدا ڕایگهیاند، هیوادارین ئەم نەهامەتییانە چیتر بەسەر میللەتی كورددا نەیەت. بەداخەوە ئەمڕۆ ساڵڕۆژی شەهیدبوونی كۆمەڵێك سەركردە و خەڵكی كوردستانە كە بەداخەوە لە كردەوەیەكی تیرۆریستیدا هەموویان شەهید بوون. ئەمڕۆ یادكردنەوەی ئەم شەهیدانە و هەموو شەهیدانی رێگەی ڕزگاریخوازی كوردستان، دەبێ ئەو پەیامەمان پێ بدات كە دەبێ ئێمە یەكگرتوو بین، خاوەن هەڵوێست بین و لەسەر مافە رەواكانی گەلەكەمان بەردەوام بین و ڕێگەی ئەو شەهیدانە ئینشائەڵا بەرنەدەین تا دەگەین بە ئامانجی كۆتایی گەلەكەمان.
- لەبارەی پۆستی سەرۆكۆمار پارتی و یەكێتی بە كوێ گەیشت؟
- رۆڵی سەرۆك بارزانی لەبارەی ڕێككەوتنەكەی نێوان حكوومەتی سووریا و هەسەدە چی بوو؟
مهسرور بارزانی گوتی: خۆتان دەزانن جەنابی سەرۆك بارزانی رۆڵی سەرەكی بینیوە لە گەیشتنی لایەنەكان بە یەك بۆ ئەوەی گرژییەكان بوەستن و ئاگربەست دەست پێبكات و بەردەوام بێت و ئیتر بگەن بە ئەنجامێك. بیستمان ئێستا رێككەوتنێكی سەرەتایی بووە لە نێوان دیمەشق و هەسەدە، هیوادارین ئەو رێككەوتنە فراوان بكرێ و ئاشتی و سەقامگیری بگەڕێتەوە بۆ سووریا و بە تایبەتی ناوچە كوردستانییەكان.
سهرۆكی حكوومهت، ئاماژهی بۆ ئهوه كرد، سهبارەت بە سەرۆكۆماریش هێشتا هیچ رێككەوتنێك نەكراوە، چاوەڕێین بزانین ئەو شاندانەی كە دێن و دیدار لەگەڵ جەنابی سەرۆك بارزانی دەكەن و لەگەڵ سەركردایەتیی پارتیش، ئێمە ئەو وەختە بەپێی پێداویستییەكان و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان چ بە بەرژەوەندی بێت، ئەوە بڕیاری لێ دەدەین.