کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

14-01-2026
مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/14، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە یان برێم کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی هەردوو کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لە بارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی ناوچەکە، ئاڵوگۆڕ کرا.