کوردستان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دامەزراوەی ئاشورییەکان لەپێناو دادوەری لە ئەمەریکا دەکات

05-01-2026
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دامەزراوەی ئاشورییەکان لەپێناو دادوەری لە ئەمەریکا دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

رۆژی دووشەممە 5ی کانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە سام دەرمۆ، سەرۆکی دامەزراوەی ئاشورییەکان لە پێناو دادوەری لە ئەمەریکا کرد.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا سام دەرمۆ، ستایشی ڕۆل سەرۆک بارزانی کرد لە پاڵپشتی بەردەوامیان بۆ پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان و هەروەها سوپاسی پشتگیری سەرۆک بارزانی کرد لە کردنەوەی مۆنیۆمێنتی یادەوەری شەهیدی ئاشوری کە دوێنێ بەردی بناغەی دانرا و ئەم پڕۆژەیەی بە مێژوویی وەسفکرد.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ ئاشورییەکان و هەموو پێکهاتەکانی تر دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە لە سەردەمی شێخ عەبدولسەلام بارزانی و شێخ ئەحمەد بارزانی گرنگی بە پاراستنی یەکسانی و دادپەروەری مافی نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی کوردستان دراوە.

بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتی خرانە بەرباس و گفتوگۆ.