کوردستان

کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە گەرمیان

22-12-2025
کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە گەرمیان
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پڕۆژەی ڕووناکی لە ساڵی نوێوە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان جێبەجێ دەکرێت و دوو ناحیەی سنووری قەزای خانەقین دەگرێتەوە.

پڕۆژەی ڕووناکی  بۆ کارەبای 24 کاتژمێری، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەمدا، پڕۆژەکە ئێستا سەنتەری هەموو شارەکان خاوەنی کارەبای بەردەوامن، وا بڕیارە تا کۆتایی ساڵی 2026 سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ببنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.

حازم کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای گەرمیان ڕایگەیاند،: "بڕیارە لە ساڵی نوێدا هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەست پێ بکات، هاوکات نزیکەی 90 هەزار هاوبەش لێی سوودمەند دەبن."