ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

21 کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا

15-12-2025
21 کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەهۆی لافاوێکی بەهێزەوە 21 کەس لە شاری ئاسفی لە کەناری زەریای ئەتڵەسی گیانیان لەدەستدا.

دوای چەند ساڵێک لە وشکەساڵی، شەپۆلێکی چڕی بەفر و باران وڵاتی مەغریب و چیای ئەتڵەسی گرتووەتەوە. لەوبارەیەوە حکومەتی مەغریب ڕایگەیاند، شاری ئاسفی کە دەکەوێتە باشووری شاری ڕەبات، بەهۆی بارانبارینێکی بەخوڕ و لافاوێکی گەورە هەستا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی حکومەتی وڵاتەکە، 21 کەس گیانیان لەدەستدا، 32 کەسی دیکەش بریندار بوون. هاوکات 70 ماڵ و شوێنی بازرگانی لە شارەکە ژێرئاوکەوتوون و لافاو 10 بردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوێنێ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی لە مەغریب هۆشداری دا لە بارانبارینی بەخوڕ و دروستبوونی زریان لە وڵاتەکە.