کوردستان

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەكات

13-12-2025
سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەكات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەکو سەرۆکی کۆمسیارانی باڵای کاروباری پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەکات.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا سەرۆك مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە دكتۆر بەرهەم ساڵح كرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی كۆمسیارانی باڵای كاروباری پەنابەرانی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان.

لەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا بەوەی كوردێك ئەو پۆستە گرنگەی لە ئاستی نەتەوە یەكگرتووەكان وەرگرتووە و هیوای سەركەوتنی بۆ دكتۆر بەرهەم ساڵح خواست.