بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر، لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوو زیاتر لە هەزار حاڵەتی گەستنی سەگ تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 09-12-2025، د. بێریڤان عەدنان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند، "لەماوەی 10 مانگی ڕابردوو دا هەزار و 404 حاڵەتی گەستنی سەگ لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تۆمارکراوە، لەو ژمارەیە 929 نێر و 745 مێن."
لەلایەکی دیکەوە، نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاریی هەولێر، ئامارەکانی مانگی 11 بڵاوکردووەتەوە و لە مانگێکدا 79 حاڵەتی گەستنی سەگ تۆمارکراوە.
تیمەکانی شارەوانی هەولێر بەردەوام ڕۆژانە سەگی بێلانە کۆدەکەنەوە و لە شێلتەرەکان جێگیریان دەکەن، سەرەڕای ئەوەش حاڵەتی گەستنی سەگ لە ناوچە جیاوازییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامە.