کوردستان

ڕاگەیەندراوێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە

31-10-2025
ڕاگەیەندراوێک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ هەینی 31ی ئۆکتۆبەری 2025، هەواڵێکی ناڕاست لە هەندێ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاو بووەتەوە، کە گوایە لە ڕێگەی درۆنەوە هێرش کراوەتە سەر قەزای پیرمام و دەنگی تەقە بیستراوە.

هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ئەم دەنگۆیە هیچ ڕاستییەکی تيدا نییە و هیچ ڕووداوێکی لەو جۆرەش ڕووی نەداوە، دەنگی ئەو تەقانەشی بیستراون، مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بووە هیچ جێگەی مەترسی نییە.