کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات

27-10-2025
مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ دووشەممە 10/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە ماکسیم ڕوبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.