کوردستان

ڕاگەیاندراوێک لە پرۆژەی هەژماری منەوە

24-09-2025
ڕاگەیاندراوێک لە پرۆژەی هەژماری منەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

"نزیکەی یەک ملیۆن مووچەخۆر تۆمار کراون"

(هەژماری من) ڕایدەگەیەنێت،نزیکەی یەک ملیۆن مووچەخۆری هەرێمی کوردستان لە سیستەمی بانکی مۆدێرن لە پڕۆژەی(هەژماری من) تۆمارکراون.

پرۆژەی (هەژماری من)، بڵاوی کردەوە: "لە پڕۆژەی (هەژماری من)دا هەندێک شت بە نەگۆڕی ماونەتەوە، یەکێک لەوانە هاووڵاتی سەرپشکە لە هەڵبژاردنی بانکی دڵخوازی خۆی."

ئاماژەی بەوەش داوە: "(هەژماری من)، ڕێگە نادات بانکی سزادراو بەشداری لە پڕۆژەکە بکات."

جەختی کردووەتەوە: "بانکە بەشداربووەکان هاندەدرێن خزمەتگۆزارییەکانیان زیاد بکەن و لقی بانکەکانیان و ناونیشانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان زیاد بکەن."

(هەژماری من)، ڕاشیگەیاندووە: "ئەوەی لە (هەژماری من) گۆڕانکاری بەسەرهاتووە ژمارەی بەشداربووانی پڕۆژەکەیە و ڕۆژ بە ڕۆژ نزیک دەبێتەوە لە ناونووسکردنی یەک ملیۆن مووچەخۆری هەرێمی کوردستان لە سیستەمێکی بانکی مۆدێرن".