کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی هەنگاریا دەکات

16-06-2025
مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی هەنگاریا دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ دووشەممە 6/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئاتیلا تۆس، کونسولی گشتیی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێم.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسوڵی گشتیی هەنگاریای کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست. 
کونسوڵی گشتیی هەنگاریا، پێزانیی خۆی بۆ هاریکاری و هاوئاهەنگيی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.