کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە نووسەر فوئاد مەجید میسری دەکات

03-06-2025
مەسرور بارزانی پێشوازی لە نووسەر فوئاد مەجید میسری دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ سێشەممە 6/3 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نووسەر و ڕووناکبیری ناسراو فوئاد مەجید میسری کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی بزاڤی کولتووری و ئەدەبی و هونەری لە کوردستان و پشتیوانیکردنی نووسەران و ڕووناکبیران کرا بۆ ئەوەی بتوانن پەرە بە داهێنانەکانیان بدەن تا زیاتر ڕۆڵی کارا و ئەرێنی خۆیان لە پێشخستنی زمان و ئەدەب و کولتووری کوردیدا بگێڕن .