کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق دەکات

28-05-2025
مەسرور بارزانی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/28, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یورگن لیندسترۆم هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. 
ڕۆڵی کارای ڕەوەندی کوردستانی لە سوید و پرسی کۆچکردن و ڕووبەڕوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا ، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.