کوردستان

ئێوارە خوانێک بۆ بەخێرهێنانی مەسرور بارزانی لە واشنتن سازکرا

23-05-2025
ئێوارە خوانێک بۆ بەخێرهێنانی مەسرور بارزانی لە واشنتن سازکرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 5/22 , لە واشنتن ، بە ئامادەبوونی مەسعەد بوڵس ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ ، ئێوارە خوانێک بۆ بەخێرهێنانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخرا.
لە ئێوارەخوانەکەدا، کە ژمارەیەک لە کەسایەتیی ناسراوی ئەمەریکا ئامادەی بوون ، ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک ترەمپ ، لە وتەیەکدا ، بەخێرهاتنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و سەردانەکەی بۆ ئەمەریکای بە سەردانێکی زۆر سەرکەوتوو ناوبرد . ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمەریکا جەختیشی لە بەهێزترکردنی پەیوەندیی ستراتیژی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کردەوە.
سەرۆکی حکومەت لە وتەیەکدا سوپاسی میواندارییەکەی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان پێزانینی زۆری بۆ هاوکاری و پشتیوانیی و دۆستایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەیە و خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەین لە هەموو بوارەکاندا.