کوردستان

مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری ئاسایشی ناوخۆى ئەمەریکا کۆبووەوە

22-05-2025
مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری ئاسایشی ناوخۆى ئەمەریکا کۆبووەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/22، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ کریستی نۆوم وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا ، بە تایبەتی لە بواری ئەمنی و ڕاهێنان و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراو.