ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە نەینەوا کارمەندێکی تەندروستی جیهانی بەر تەقینەوە کەوت

26-08-2020
لە نەینەوا کارمەندێکی تەندروستی جیهانی بەر تەقینەوە کەوت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

کارمەندێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە رۆژهەڵاتی شاری موسڵ بەر تەقینەوە کەوت و برینداربوو.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ کارمەندێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO بە بۆمبێکی چێنراوکراوەتە ئامانج و بریندار کراوە.

رووداوەکە لەسەر رێگەی ناحیەی بەرتەلە لە رۆژهەڵاتی موسڵ روویداوە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و بریندارەکەش گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی موسڵ.