کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی ئاشووریی ڕۆژهەڵاتی دەکات

13-05-2025
مەسرور بارزانی پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی ئاشووریی ڕۆژهەڵاتی دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ سێشەممە 5/13، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پارتریارک مار ئاوای سێیەم پاتریارکی کەنیسەی ئاشووریی ڕۆژهەڵاتی لە جیهان کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا و جەخت لە برەودانی زیاتر بە کولتووری تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

  • 1
  • 2
  • 3