کوردستان

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە 24 ملیۆن کەس

26-08-2020
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتە 24 ملیۆن کەس
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەپێی‌ ماڵپەرى "Worldometer" كه‌‌ زانیارییەکانی پشت به‌ ئاماره‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، بڵاوی کردووەتە کە ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لە جیهاندا گەیشتووەتە 24 ملیۆن و 61 هەزار و 216 کەس.

لەو ژمارەیەدا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، بەرزترین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسەکەی لێ تۆمارکراوە‌ بە پێنج ملیۆن و 995 هه‌زار و 728 کەس.

ھەروەھا ڕیزبه‌ندی 10 وڵات کە زۆرترین ژمارەی تووشبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لێ تۆمار کراوە به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

1- بەڕازیل سێ ملیۆن و 674 هەزار و176 تووشبوو.

2- هیندستان سێ ملیۆن و234 هەزار و 474 تووشبوو.
3- رووسیا 966 هەزار و 189 تووشبوو.
4- کۆماری باشووری ئەفریقا 613هەزار و 17 تووشبوو. 5- پێرو 607 هەزار و 382 توشبوو.
6- مه‌كسیك 568 هەزار و621 تووشبوو.
7- كۆلۆمبیا 662 هەزار و 182 تووشبوو.
8- ئیسپانیا 423 هەزار و 224 تووشبوو.
9- چیلی 400 هەزار و 958 تووشبوو.
10- ئێران 363 هەزار و 363 تووشبوو.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نوێی ‌له‌ وڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، بەھۆیەوە 823 هەزار و 513 تووشبووی ڤایرۆسەکو گیانیان لە دەستداوە.