کوردستان

سەرۆکی حکومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێلی لە هەولێر کردەوە

20-02-2025
سەرۆکی حکومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێلی لە هەولێر کردەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/20، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمبێلی لە شاری هەولێر کردەوە.
سەرۆکی حکومەت بەشەکانی پێشانگەکەی بەسەرکردوەوە کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین کۆمپانیای ناوخۆ و دەرەوە، کە تایبەتن بە بوارەکانی ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگ و جوانکاری بەشداریان تێدا کردوووە.