کوردستان

فەرمانبەرانی وەزارەتی داد ناویان بۆ پێدانی زەوی گەڕایەوە

19-02-2025
فەرمانبەرانی وەزارەتی داد ناویان بۆ پێدانی زەوی گەڕایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ناوی سەدان فەرمانبەری وەزارەتی داد بۆ پێدانی زەوی گەڕایەوە.

چوارشەممە، 19ـی شوباتی 2025، گوتەبێژی وەزارەتی دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، له‌ هەموو فەرمانگەکانی وەزارەتی داد، له‌ سه‌رانسه‌رى كوردستان، 2592 فەرمانبەر له‌ وه‌رگرتنى زه‌وى سوودمه‌ند ده‌بن.

ئاماژەی بەوەش دا، دواى ئەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان درا. ئەو فەرمانبەرانەی کە مەرجە یاساییەکانیان هەیە و پێشتر زەویان وەرنەگرتووە، زەویان پێ دەدرێت.

کلیک بکە بۆ بینی ناوەکان