هەواڵ

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە ٧ کەس گیانیان لەدەستدا

31-01-2025
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە ٧ کەس گیانیان لەدەستدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرچاوەیەکی پزیشکی بەرپرس لە پارێزگای دیوانیە رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتوچۆوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٦ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ هەینی ٣١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەیکی بەرپرس بە ئاژانسی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای سەرەکی دیوانیە - نەجەف، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پاس وەرگەڕاوە و کەوتووەتە ناو ئاوەڕۆیەکی ئەو ناوچەیە.
ئاماژە بەوەشکراوە، رووداوەکە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی حەوت کەس و برینداربوونی ٤٦ کەسی دیکە و هەندێک لە بریندارەکان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.

ئەوەشی خستەڕوو، تیمەکانی فریاکەوتنی نەخۆشخانە بە زووی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکانیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانە.