کوردستان

لە سنووری ڕانیە درۆن ئۆتۆمبێلێک بۆردوومان دەکات و کوژراو هەیە

27-01-2025
لە سنووری ڕانیە درۆن ئۆتۆمبێلێک بۆردوومان دەکات و کوژراو هەیە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لەنزیک گوندی گردجان لە قەزای حاجیاوا ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرتووە. گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، بەڕێوەبەری پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، "درۆن بۆردوومانی ئۆتۆمبێلەکەی کردووە".

دەرو قادر، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانی ئەوان، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە.

ئەو ئۆتۆمبێلەی سووتاوە لە جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەرە.

مستەفا رەسوول، بەڕێوەبەری پۆلیسی راپەڕین، رایگەیاند، "رووداوەکە بۆردوومان بووە و لە رێگەی درۆنەوە کراوە".