جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگەی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند ئەمڕۆ مەسرور بارزانی لە داڤۆس لەگەڵ وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتیی سووریا کۆدەبێتەوە.
عەزیز ئەحمەد، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگەی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 23-1-2025) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسەوە رایگەیاند "ئەو کۆبوونەوەیە لەدوای کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکومەت دێت لەگەڵ بەرپرسانی ئوردن، ئیمارات، تورکیا و بەحرەین و بەردەوامیش دەبن لە قەتەر."
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، عەزیز ئەحمەد دەڵێ بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و رووبەڕووبوونەوەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها بۆ ئەوەیە چۆن حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت زیاتر هەماهەنگ بێت لەوانەش لەسەر مافەکانی گەلی کورد لە سووریا.