کوردستان

مەسرور بارزانی لەگەڵ شازادەی جێنشینی ئوردن کۆبووەوە

22-01-2025
مەسرور بارزانی لەگەڵ شازادەی جێنشینی ئوردن کۆبووەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ ئەلحوسەین بن عەبدوڵڵا، شازادەی جێنشینی ئوردن کۆبووەوە.

شازادەی جێنشینی ئوردن، ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانە و لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردنی کرد و ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی. 
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی ئوردن و شا عەبدوڵلای کرد کە لە قۆناخە جیاکاندا پشتگیریی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ، گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی سووریا تاوتوێ کرا و جەخت لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی و مافی گشت پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە کرایەوە.