کوردستان

مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک کۆبووەوە

21-01-2025
مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک کۆبووەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ سێشەممە 1/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ یان لیپاڤسکی، وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک کۆبووەوە. 
لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری چێک لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری تاوتوێ کرا. 
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی سووریا  ئاڵوگۆڕ کرا.