کوردستان

مەسرور بارزانی سەردانی تورکیا دەکات

07-01-2025
مەسرور بارزانی سەردانی تورکیا دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئه‌مڕۆ سێشەممە 7ی 1ی2025، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندێک سەردانی ئەنقەرە دەکات.

مه‌سرور بارزانی لەو سەردانەیدا چاوی بە سه‌رۆككۆمار و بەرپرسانی باڵای تورکیا دەکەوێت و چاوەڕوان دەکرێت پەیوەندییەکانی هەرێمی كوردستان و تورکیا، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی كوردستان و پرسە ناوچەییەکان تاوتوێ بکرێت.

دوا سەردانی سەرۆکوەزیران مه‌سرور بارزانی بارزانی بۆ ئەنقەرە، ڕۆژی 19ی حوزەیرانی 2024بوو کە لەگەڵ سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و وەزیری دەرەوەی هاکان فیدان کۆبوویەوە.