کوردستان

ئەو كامێرایانەی لە ترافیكەكان دادەنرێن كاریان چییە؟

29-12-2024
ئەو كامێرایانەی لە ترافیكەكان دادەنرێن كاریان چییە؟
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە پارێزگای هەولێر ژمارەیەك كامێرای چاودێری لە ترافیكەكان دانراون و پێنج جۆر سەرپێچی تۆمار دەكەن، سیمایەكی جوان بۆ رێكخستنەوەی رێڕەوی ئۆتۆمبێلەكان دروست دەكات.

ئەو كامێرایانە لە بەشێكی زۆری ڕێگەوبانەكان و چواڕیانەكانی شاری هەولێر، بە دووری 20 مەتر لە نزیك ترافیك لایتەكان دانراون، پێنج جۆر سەرپێچیی جیاواز تۆمار دەكەن.

ئەو سەرپێچییانەی كە ئەو كامێرایانە تۆماریان دەكەن بریتین لە:

- لێدان لە گڵۆپی سوور.

- كاتێك شۆفێر هێڵی تایبەت بە پەڕینەوە تێدەپەڕێنێت.

- كاتێك شۆفێر بیەوێت لە دەستی ڕاست بێتەوە ناو ترافیك لایت.

- خێرایی لێخوڕین.

- بەكارهێنانی مۆبایل و نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی.

جێی باسە بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاو بوونەتەوە، ئێستە ئەم كامێرایانە لە قۆناغی ئامادەكاریدان و بەشێوەیەكی تاقیكاری دانراون، پاشان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر، كارپێكردنیان بەفەرمی ڕادەگەیەنرێت.