کوردستان

لیستی مووچەی مانگی 11 ڕادەگەیێنرێت

28-12-2024
لیستی مووچەی مانگی 11 ڕادەگەیێنرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بڕیارە ئەم هەفتەیە بەغدا بڕێک پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت و مووچەی مانگی 11 دابەش بکرێت.

بەگوێرەی زانیاریەکان، بڕیارە ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عێراق گوژمەیەک پارە بۆ مووچەی خەڵکی کوردستان بنێرێت، بەڵام بڕەکەی دیارنییە، ئەو پارەیەی دەینێرێت لای ئەوان هی مووچەی مانگی 12 یە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 11ی پێ دابەش دەکرێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 بە کەموکوڕی نێردراوە و کورتهێنانێکی زۆر هەبوو.

ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق لەم ڕۆژانە پارەکە بنێرێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 11 بڵاو دەکاتەوە.